سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ئابووری ئیمارات کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ئابووری ئیمارات کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ئابووری ئیمارات کۆدەبێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ئابووری ئیمارات کۆدەبێتەوە
0

لایک

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29-03-2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم لەمیانی بەڕێوەچوونی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ عەبدوڵڵا بن تۆق، وەزیری ئابووری دەوڵەتی ئیمارات كۆبووه‌وه‌.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئیمارات کرا، بەتایبەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بواری وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوە و سیستەمی بانکیدا.