سەرۆکی بەشی زمانی تورکی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی کەرکوک: کەمی ستافمان هەیە!

لەگەڵ کەمی ستافی کارکردن و نەبوونی توانای دابینکردنی کتێبی پێویست لە بەشی زمانی تورکی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی کەرکوک، کەمی لە ژمارەی قوتابیان بەشیکی دیکەی کێشەی بەشەکەیە.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. حەمید لەتیف خەیڕووڵڵا، سەرۆکی بەشی زمانی تورکی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی کەرکوک، دروستبوونی کێشە و کەمتەرخەمییەکانی بەشی زمانی تورکی بۆ هەفتەنامەی تەبا روونکردەوە.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. حەمید لەتیف خەیڕووڵڵا، لەبارەی دامەزراندنی بەشی زمانی تورکی لە ساڵی ٢٠٠٦ وتی، "لە ساڵانی سەرەتادا ژمارەی قوتابیانمان کەم بوو. دواتر ژمارەکە بەرزبووەوە. دۆخەکە بەرەو باشی دەڕۆیشت بەڵام ئەمساڵ ژمارەی قوتابیان بە تەواوی کەمیکرد".

"ژمارە قوتابیانمان کەمیکرد"

سەرۆکی بەشی زمانی تورکی ئاماژەی بەوەکرد، "دوو ساڵ بەرلە ئێستا ٨٠ قوتابی و ساڵێک بەرلە ئێستا ٤٠ قوتابی ناوی تۆمارکردبوو. بەڵام ئەمساڵ ژمارەکە بەتەواوی دابەزی و لە سیستەمی ناوەندی ٢٠ خوێندکار و لە سیستەمی پاڕالێل ١٥ خوێندکار وەرگیراون. واتە بە گشتی لە قۆناغی یەکەم ٣٥ قوتابی بوونی هەیە".

تایبەت بە هۆکاری کەمبوونەوەی ئەو ژمارەیە بەم ڕێژەیە ناوبراو وتی، "هۆکاری سەرەکی بۆ نەبوونی دامەزراندن دەگەڕێتەوە. هۆکارێکی دیکەش کەمبوونەوەی ژمارەی قوتابیانی دەرچوو لە قوتابخانەکانی تورکمانی بەگوێرەی ساڵی رابردوو کەمیکردووە".

"دەوامی دووەم (خوێندنی ئێواران)ـمان هەیە بۆ فێرخوازان. ژمارەی قوتابیان بەگوێرەی ساڵانی رابردوو لەوێشدا رووی لە کەمبوونەوە کردووە".

"لە دەوامی ئێواران ١٠-١٢ قوتابی بوونیان هەیە. ئەگەر بێت و بەگوێرەی ساڵانی رابردوو ژمارەی قوتابیانی بەیانیان کەمیکرد کێشەی ئەوتۆمان بۆ دروست ناکات، بەڵام کەمبوونەوەی ژمارەی قوتابیانی ئێواران بۆ کەمتر لە ١٠ قوتابی، ناچارمان دەکات دەوامی ئێواران لە بەشەکە دابخەین".

"کتێبخانەکەمان زۆر بچووکە، ژمارەی کتێبەکانمان کەمن"
تایبەت بە کێشەکانی بەشەکەمان د. حەمید لەتیف خەیڕووڵڵا رایگەیاند، "کێشەکانمان برتین لە کەمی کتێبی سەرچاوە. کتێبخانەکەمان زۆر بچووکە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی کتێبەکانمان کەمن. هەندێک کتێب لە تورکیاوە هێندران بەڵام ئەوان کتێبی فێرکارین، واتە کتێبی سەرچاوە نین. پێستمان بە کتێبخانەیەکی گەورە هەیە".

ئەوەشی ئاشکراکرد، قوتابییەکانمان کاتێک خوازیارن تێز(بەحس) بنووسن بەهۆی نەبوونی کتێبی سەرچاوە، کتێب لە مامۆستاکانیان وەردەگرن، وتیشی، "مامۆستاکانمان سەربە وەزارەتی پەروەردەن، ئەوان دەتوانن لە هەفتەیەکدا تەنها رۆژێک بێنە ئێرە. بەهۆی ئەوەی تەنها رۆژێکە لە هەفتەیەکدا، ئەمەش کێشەی گەورە لە پڕۆگرامەکانی وانەوتنەوەدا دروست دەکات. کێشەی کەمی ستافمان هەیە".
"ئێمە وەکو ستاف ٣ کەسین. ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەوە هاتوون لەنێو ستافدا نین. بەهۆی نەبوونی دامەزراندن هەندێک لە مامۆستاکان بە مووچەی رۆژانە کاردەکەن. ژمارەی گشتی قوتابیان لە بەشەکەمان ٣٣٥ قوتابییە. قۆناغی یەکەم هێشتا دەستی بە خوێندن نەکردووە. لە قۆناغی یەکەمدا ٥ وانەی تورکیمان هەیە و (شێوازی وانە وتنەوە) بە زمانی عەرەبی دەخوێندرێت. لە قۆناغی دووەمیش ٧ وانەی تورکیمان هەیە و ٣ وانەی دیکەش بە زمانی عەرەبی دەخوێندرێت. ئەمەش بەوگوێرەی قۆناغەکان گۆڕانکاری بەسەردێت".

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. حەمید لەتیف خەیڕووڵڵا جەختی لەوەکردەوە کە قوتابیان پێویستە زمانی تورکی بزانن و وتیشی، "جگە لە قوتابخانەکانی تورکمانی تۆمارمان لە قوتابیانی قوتابخانەکانی دیکەش وەرگرتووە".

هەواڵ: نورخان کەرخی