سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەردانە “مەترسیدارەکەی” ئەنجامدا

کۆماری میللی چین رایگەیاند، سەردانەکەی نانسی پیلۆسی، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان "زۆر مەترسیدارە" و راگەیەندرا کە ئەمریکا یاریی لەگەڵ ئاگر دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی 8ـی 2022، نانسی پیلۆسی، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و شاندی یاوەری بە فرۆکەیەکی تایبەت گەیشتنە تایپەی ـی پایتەختی تایوان. بەو سەردانە پیلۆسی بوو بە باڵاترین بەرپرسی ئەمریکا کە سەردانی تایوانی کردبێت لەگەڵ نیوت گینگریچ، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا.

شایەنی باسە وەزارەتی دەرەوەی چین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "کاریگەرییەکی جددی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا و سەروەریی خاکی چین بە شێوەیەکی جددی پێشێل دەکات. هەروەها دەبێتە رێگر لە ئاشتی و سەقامگیری کەنداوی تایوان".

بڕیار وایە نانسی پیلۆسی سبەی لەگەڵ سەرۆکی تایوان سای یینگوین کۆدەبێتەوە.