سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری: پێویستە پێداچوونەوە بە رەشنووسی ماددەکانی دەستوور بکرێت
فائیق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نییه، یه‌كێک له رێگاكانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێویستە له‌سه‌ر داوای یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه‌كانی یان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌ت و به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی كۆمار ده‌بێت، پێویستیشه پێداچوونەوە به‌و ماددانه‌ی ده‌ستوور بكرێت كه بوونه‌ته هۆی دروستبوونی قه‌یرانی سیاسی له وڵات‌دا.
فایه‌ق زێدان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، "پێشێلكاریی ده‌ستووری یان كردارێک كه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقییه‌وه قبوڵ ناكرێت، دادوه‌ریش ناتوانێت لێپرسینه‌وه له تاوانباران بكات، چ دامه‌زراوه بێت یان كه‌س، مه‌گه‌ر ده‌قێكی راشكاوانه هه‌بێت به‌پێی مه‌رجه یاساییه‌كان سزا دیاریده‌كرێت بۆ كه‌سی تاوانبار".
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق راشیگەیاند، "سكاڵایه‌كی یاسایی هه‌یه كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ سكاڵاكار له‌و داوایه‌دا هاوڕایه كه له واقیعدا كه پێشێلكاری ده‌ستووری هه‌یه و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشه‌وه پێشێلكاریه‌كه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌ستووری داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه چونكه سزای ئه‌م پێشێلكارییه واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌پێی مادده‌ی 64ی ده‌ستوور به خودی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سپێردراوه".
وتیشی، "په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، یان له‌سه‌ر داوای یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه‌كانی یان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌ت و به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی كۆمار"چونکە كاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی به‌پێی ماده‌ی 93 له‌ڕوی ده‌ستورییه‌وه دیاریكراون، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".
ناوبراو ئەوەشی روونکردەوە ، "پێویسته سه‌رله‌نوێ داڕشتن بۆ ئه‌و مادوانه‌ی لە ده‌ستووردان بكرێت و چاویان پێدابخشێندرێته‌وه كه ئاسته‌نگ له پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن دروستده‌كه‌ن و بوونه‌ته هۆی دروستبوونی گه‌مارۆ و قه‌یرانی سیاسی و رووداوه یه‌ک له‌دوای یه‌كه‌كان، پێویستیشه سزای پێشێلكردنی هه‌ر ده‌قێكی ده‌ستووری دیاریبكرێت و له هه‌مان ده‌قدا به روونی بخرێته‌ڕو، نه‌ک لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ بكرێت".