جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بە سەردانێکی لەناکاو گه‌یشته كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا و له‌لایه‌ن ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی ، سەرۆکی ئۆکرانیا پێشوازی لێ‌کرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە کیێڤ، پێش یادی یەک ساڵەی لەشکرکێشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا كه تاكو ئێستاش له چه‌ندین به‌ره‌وه پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی رووسیا و ئۆكرانیا به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئەم سەردانە پێشوەختەی بایدن لەبەر هۆکاری ئەمنی رانەگەیەندرابوو، یەکەمین گەشتی بایدن بوو بۆ ئۆکرانیا لە دوای دەستپێکردنی شەڕی مۆسکۆ.
بایدن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “لە کاتێکدا جیهان خۆی بۆ یادی یەک ساڵەی لەشکرکێشی دڕندانەی رووسیا بۆ ئۆکرانیا ئامادە دەکات، ئەمڕۆ لە کیێڤم بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆک زێلینسکی کۆببمەوە و پابەندبوونی نەگۆڕی خۆمان بە دیموکراسی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا دووپاتبکەمەوە”.