سەرۆکی ئۆکرانیا گەڕایەوە کۆشکی سەرۆکایەتی لە کیێڤ و پەیامێک ئاڕاستەی رۆژئاوا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • سەرۆکی ئۆکرانیا گەڕایەوە کۆشکی سەرۆکایەتی لە کیێڤ و پەیامێک ئاڕاستەی رۆژئاوا دەکات

سەرۆکی ئۆکرانیا گەڕایەوە کۆشکی سەرۆکایەتی لە کیێڤ و پەیامێک ئاڕاستەی رۆژئاوا دەکات

سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ یەکەمجار دوای هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ رووسیا، گەڕایەوە کۆشکی سەرۆکایەتی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سەرۆکی ئۆکرانیا گەڕایەوە کۆشکی سەرۆکایەتی لە کیێڤ و پەیامێک ئاڕاستەی رۆژئاوا دەکات
0

لایک

ڤلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە کیێڤی پایتەخت بۆ یەکەمجار دوای هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ رووسیا، گەڕایەوە کۆشکی سەرۆکایەتی و لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا پەیامێکی ئاڕاستەی رۆژئاوا کرد و تیایدا رایگەیاندووە، “ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا نیازی نییە هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا بوەستێنێت و پەل بۆ وڵاتانی هاوپەیمانی ئەتڵەسی باکوور(ناتۆ) داوێت”.

لەمیانی گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە زیلینسکی چەند کۆمێنتێک بە زمانی ئینگلیزی ئاڕاستەی جیهان بە گشتی و رووسیا بە تایبەت دەکات و رایدەگەیێنێت، “من لە کیێڤ و لە بانکۆڤا(بنکەی سەرەکی سەرۆکایەتی)ـم، لە هیچ کەسێک و لایەنێک ناترسم و هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ سەرکەوتن لەم جەنگەدا”.

شایەنی باسە، ئەمە یەکەم دەرکەوتنی سەرۆکی ئۆکرانیایە لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی گەرمی نێوان رووسیا – ئۆکرانیا کە لە 24ـی مانگی رابردووەوە زەنگی بۆ لێدرابوو. کە سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا کردبوو، ئابلووقەی ئاسمانی بخەنە سەر فڕۆکەکانی رووسیا و رێگری لە بۆردومانکردنی وڵاتەکەی بگرن، کەچی ئەم داواکارییەی جێبەجێ نەکرا.