ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، سوپای رووسا فشاریان له‌سه‌ر دۆنباس چڕ كردووه‌ته‌وه و ناوچه‌كه‌یان كردووه‌ته دۆزه‌خ.
له‌میانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه شه‌وی رابردوو بڵاویكرده‌وه، زێلینسكی وتی، “ئه‌وه‌ی هاوبه‌شه‌كانمان ده‌یكه‌ن ته‌نیا به‌خشین نییه، به‌ڵكو ئه‌وان به‌شدار ده‌بن له پاراستنی ئاسایشی خۆیان و ئێستا ئۆكرانیا بایه‌خ به پاراستنی هه‌موویان ده‌دات له دژی رووسیا.
وتیشی، “سوپای ئۆكرانیا توانيويه‌تی پێشڕه‌ی سوپای رووسیا له ناوچه‌ی خاركێڤ رابگرێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رووسه‌كان ناوچه‌ی دونباس بكه‌نه دۆزه‌خ و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت دۆنباس به ته‌واوی بگرن.
جێی باسە رووسیا رایگەیاند، دوێنێ پێنجشه‌ممه 800 سه‌ربازی ئۆكرانی، كه خۆیان له ناوچه‌ی پیشه‌سازی ئازۆڤێستاڵی تایبه‌ت به ئاسن جێگیر کردبوو، هاتنه ده‌ره‌وه و خۆیان راده‌ستكرد و به‌و جۆره ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا خۆیان راده‌ست كردووه، گه‌یشتووه‌ته 1730 سه‌رباز.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا راشیگەیاندووە، له ریزی دیله‌كاندا 80 بریندار هه‌ن.