به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆکكۆماری عێراق له په‌یامێكدا له‌باره‌ی هێرشه تیرۆرستیه‌كانی شه‌وی رابردووی سنووری كه‌ركوک و دیاله رایگه‌یاند، “ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه ریزه نیشتمانیه‌كانمان یه‌كبخه‌ین و پشتیوانی له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی قاره‌مانانه بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی تیرۆر له ره‌گ و ریشه‌وه بنبڕ بكرێت و پلانه به‌دخوازه‌كانی پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه”.
سه‌رۆکكۆماری عێراق، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، “ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ترسنۆكانه‌ی كه كه‌ركوک و دیاله‌یان كردووه‌ته ئامانج، هه‌وڵێكی نه‌فره‌تین بۆ لێدانی ئاسایش و سه‌قامگیری هاوڵاتیانمان و هێزه ئه‌منییه‌كانمان”.
وتیشی، “ئه‌و هێرشانه بیرهێنانه‌وه‌ی مه‌ترسیی تیرۆرن بۆ قۆستنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كان و دزه‌كردنیان، ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه ریزه نیشتمانیه‌كانمان یه‌كبخه‌ین و پشتیوانی له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی قاره‌مانانه بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی تیرۆر له ره‌گ و ریشه‌وه بنبڕ بكرێت و پلانه به‌دخوازه‌كانی پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه”.
جێی باسە، شه‌وی رابردوو له‌میانی چه‌ند هێرشێكی چه‌كدارانی داعش له سنووری ناحیه‌ی تازه‌خورماتوو له باشووری كه‌ركوک و گوندی ئیسڵاحی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له پارێزگای دیاله، 13 كه‌س شه‌هیدبوون و زیاتر له 11 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.