سەرۆککۆمار پێشوازی لە عەممار حەکیم دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 07-09-2022، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە بەغداد پێشوازێکرد لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە سیاسییەکان کرا و جەختکرایەوە لە گرنگی پتەوکردنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان کرایەوە.

هەروەها، باسکردن لە پشت بەستن بە سازان و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی بەئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و هێنانە ئاراوەی داوا رەواکانی خەڵک، بابەتێکی دیکەی دیدارەکە بوو.