سەرۆککۆمار و سەرۆکی یەکێتیی تاوتوێی دواهەمین دۆخی سیاسی عێراق دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆککۆمار و سەرۆکی یەکێتیی تاوتوێی دواهەمین دۆخی سیاسی عێراق دەکەن

سەرۆککۆمار و سەرۆکی یەکێتیی تاوتوێی دواهەمین دۆخی سیاسی عێراق دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەرۆککۆمار و سەرۆکی یەکێتیی تاوتوێی دواهەمین دۆخی سیاسی عێراق دەکەن
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیری و هەوڵەکانی حکومەت بۆ خزمەتکردنی خەڵک.

هاوکات، لەمیانی دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی لە هەموو ئەو هەوڵە ئەرێنییانە کرد کە بە ئاڕاستەی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی دەنرێن و رایگەیاند، هەر هێز و لایەنێک ئامانجی خزمەتکردنی وڵاتی هەبێت، ئێمە پشتیوانی دەکەین.