سه‌رۆككۆماری عێراق به‌سه‌ردانێک گه‌یشته پارێزگای به‌سره و بڕیاریشه له‌و پارێزگایه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک لێپرسراو و كه‌سایه‌تیی ئه‌كادیمیی و كۆمه‌ڵایه‌تی دیاری پارێزگاكه كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 07ـی کانوونی یەکەمی 2022، دكتۆر له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆکكۆماری عێراق بە سه‌ردانێک گه‌یشته پارێزگای به‌سره، كه مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ له نزیكه‌وه ئاگادار بوونه له دۆخ و پێداویستی شاره‌كه، بڕیاریشه سه‌رۆکكۆمار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک لێپرسراو و كه‌سایه‌تیی ئه‌كادیمیی و كۆمه‌ڵایه‌تی دیاری پارێزگاكه كۆببێته‌وه.
به گه‌یشتنی سه‌رۆکكۆمار بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره، له‌لایه‌ن ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره و ژماره‌یه‌ک لێپرسراوی باڵای حكومی و سه‌ربازیی پارێزگاكه پێشوازی لێكرا.
سه‌رۆکكۆمار شاندێکی باڵا هاوه‌ڵێتی ده‌كات كه بریتین له دكتۆر ساڵح مه‌هدی حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی، نزار محه‌مه‌د سه‌عید، وه‌زیری ژینگه، عه‌ون دیاب عه‌بدوڵا، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو، زیاد عه‌لی فازڵ، وه‌زیری كاره‌با، كه‌ریم حه‌تاب، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری نه‌وت، دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.