سەرۆککۆمار بۆ شاندی هەرێم: داواکارین پەلە بکرێت لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشکە هەڵپەسێردراوەکان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆککۆمار بۆ شاندی هەرێم: داواکارین پەلە بکرێت لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشکە هەڵپەسێردراوەکان

سەرۆککۆمار بۆ شاندی هەرێم: داواکارین پەلە بکرێت لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشکە هەڵپەسێردراوەکان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەرۆککۆمار بۆ شاندی هەرێم: داواکارین پەلە بکرێت لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشکە هەڵپەسێردراوەکان
0

لایک

سەرۆککۆماری عێراق و شاندی حکومەتی هەرێم، دانوستاندنەکانی ئەم دواییانەی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم تاوتوێ دەکەن. لەمبارەیەوە سەرۆککۆمار داوا دەکات پەلە بکرێت لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق رۆژی سێشەممە 13ـی کانونی یەکەمی 2022، پێشوازی لە شاندی حکومەتی هەرێم کرد کە لە ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم پێکهاتبوون. لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی وڵات و پێشهاتەکانی دانوستاندنەکانی ئەم دواییانەی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان.

سەرۆککۆمار دووپاتیشیکردووەتەوە، “پێویستە پشت بە دیالۆگ ببەسترێت، پەلە بکرێت لە دۆزینەوەی چارەسەر، ئەمەش بەپێی دەستوور و یاسا، بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن کە گەرەنتی خزمەتی هەموو عێراقییەکان بکات”.