سەرۆککۆماری عێراق یەکەم سەردانی فەرمی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجامدەدات
له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق سه‌ردانی جه‌زائیر ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه سبه‌ی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، میدیای عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق بەمەبەستی سه‌ردانی وڵاتی جه‌زائیر بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی 31ـه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی كه سبه‌ی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامبدات.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق له كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، شاندێكی حكومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی كرد كه پێش ئه‌نجامدانی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ک ئاماده‌ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی وڵاتاناوه له لووتكه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت.