سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر

سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر
0

لایک

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر(ئەربیل) و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازیی لێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14-11-2022 لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر(ئەربیل) و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازیی لێکرد و وابڕیارە بڕیارە سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆببێتەوە.

شایەنی باسە، هەریەکە لە جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە بەرپرسان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمدا پێشوازییان لە د. لەتیف رەشید کرد.  

بەپێی زانیارییەکان، د. لەتیف رەشید دەچێتە پیرمام و لەوێ لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک پرس پێکەوە تاوتوێ دەکەن.

دوای سەردانەکەی سەرککۆمار بۆ پیرمام، بڕیارە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی زانکۆی ئەمریکی سەردانی شاری دهۆک بکات.