به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆککۆماری عێراق له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی رۆژی جیھانیی كرێكارانه‌وه رایگه‌یاند، له رۆژی جیھانیی كرێكاران، رێزلێنان و رێزگرتن بۆ بونیادنه‌رانی نیشتمان و بازووه دڵسۆزه‌كان و وزه‌ی مرۆیی گه‌له‌كه‌مان كه سه‌روه‌تێكی نیشتمانیی راسته‌قینه‌یه.
د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆکكۆماری عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، “له رۆژی جیھانیی كرێكاران، رێزلێنان و رێزگرتن بۆ بونیادنه‌رانی نیشتمان و بازووه دڵسۆزه‌كان و وزه‌ی مرۆیی گه‌له‌كه‌مان كه سه‌روه‌تێكی نیشتمانیی راسته‌قینه‌یه و ئامانجی گه‌شه‌سه‌ندنه و سه‌ركه‌وتنیشی به چاكسازیی ئابووری و دروستكردنی كاری راسته‌قینه ده‌بێت له بواره جیاجیاكانی به‌رھه‌مھێنان و ھه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داھاتی نیشتمانی”.