سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیکرد لە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئەمڕۆ یەکشەممە 02-10-2022، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی وڵات، بەتایبەتی دۆخی ئەمنی و سیاسی و دووپاتکرایەوە لە گرنگی کۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسی لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ بە ئاڕاستەی تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگە جددیانەی کە رووبەڕووی وڵات بووەتەوە و هێنانەکایەوەی بەرکەوتە نیشتیمانییەکان رووەو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان و جێبەجێکردنی داوا رەواکانی خەڵک.