سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە

سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
0

لایک

سەرۆككۆماری عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی بریتانیا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌ و جەختی لە پەرەپێدانی ئاستی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی بازنەی هاریكارییە دوو قۆڵییەكان لە پێناو خزمەتكردنی ویستەكانی هەردوو وڵاتی دۆست بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی کردەوە.

به‌گوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، دكتۆر لەتیف رەشید، سه‌رۆکكۆماری عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازی كرد لە مارک برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و لە دیدارەكەدا باڵیۆزی بریتانیا پیرۆزبایی لە سەرۆکكۆمار كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەک سەرۆكی كۆماری عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكانیدا.

ریچاردسۆن ئاماژەی كرد بە پەیوەندییە مێژوویی و هاریكارییەكانی نێوان عێراق و شانشینی یەكگرتوو، هەر لەو دیدارەدا ویستی شانشینی یەكگرتووی دووپاتكردەوە بۆ پتەوكردنی هاریكارییەكانی هەردوولا لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوبەش.

لە بەرامبەردا سەرۆككۆماری عێراق سوپاسی باڵیۆزی بەرینتانیای کرد لە عێراق بۆ ئەو پیرۆزباییە گەرمەی لێیكردووە، جەختی كردەوە لە پەرەپێدانی ئاستی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی بازنەی هاریكارییە دوو قۆڵییەكان لە پێناو خزمەتكردنی ویستەكانی هەردوو وڵاتی دۆست بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی.