لە 27ـەمین کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان، کە لە میسر بەڕێوەدەچێت، له‌تیف ره‌شید سەرۆککۆماری عێراق، وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا رایگەیاند، سەدا 40ـی خاکی عێراق هەڕەشەی بە بیابانبوونی لەسەرە و ئێستا گەورەترین ئاڵنگاری عێراق پرسی ئاوە.
سەرۆککۆماری عێراق ووتیشی: “لایەنە پەیوەندارەکان لە حکومەتی عێراق، کار بۆ زیادکردنی رووبەری سەوزایی دەکەن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕێی هاوكاریی فراوانتر له ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌یوه‌ندیدار به دۆسیه‌ی ئاو له هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت توركیا.
ده‌شڵێت: جێگه‌ی داخه زۆرێک له پلانی گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵی و باشكردنی ژینگه له عێراق، به‌هۆی په‌لاماره‌كانی داعش و وێرانكردنی باخ و بێستانه‌كان شكستیان هێناوه.
باسی له‌وه‌شكرد، به بیابانبوون هه‌ڕه‌شه‌ی جددی كردووه‌ته سه‌ر 40%ـی خاكی وڵاته‌كه‌مان، له‌كاتێكدا سه‌رده‌مانێك عێراق له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه خاوه‌ن به‌پیتترین خاك و به‌رهه‌می كشتوكاڵی بوو.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، له‌پێناو رێگریكردن له فراوانبوونی رووبه‌ری به‌بیابانبوون، حكومه‌تی عێراق له سیاسه‌تی كشتوكاڵی و ژینگه‌ییدا گرنگییه‌كی زیاتر به زیادكردنی رووبه‌ری سه‌وزایی و بووژاندنه‌وه‌ی زه‌وییه وێرانبووه‌كان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی زیانه ژینگه‌ییه‌كان بچووك بكاته‌وه.