د.له‌تیف ره‌شید سهرۆکكۆماری عێراق، لهپهیامێكدا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی غاز له رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غداد كرد و رایگه‌یاند، “به‌گرنگیه‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌كات”.
د.له‌تیف ره‌شید، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، به گرنگیه‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی تانكهرێک له گه‌ڕه‌كی بنوكی شاری به‌غداد ده‌كات كه ژماره‌یه‌ک قوربانی و زیانی لێكهوتهوه”.
راشیگه‌یاندووه، “هیوادارم هاووڵاتیان هاوكاری هه‌وڵه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیس و به‌رگری شارستانی و تیمه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن”.
سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “جهختدهكهینهوه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له رووداوه‌كه بكات و كه‌مته‌رخه‌مه‌كانی رووداوه‌كه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم و هیوادارم خوای گه‌وره سه‌بر و ئارامی به كه‌سوكاری كۆچكردووان ببه‌خشێت”.
ئێواره‌ی رۆژی شەممە، له‌ناوچه‌ی بنوكی رۆژهه‌ڵاتی به‌غداد، تانكه‌رێكی غاز ته‌قیه‌وه و به‌وهۆیه‌وه 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 13 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.