سەرۆککۆماری عێراق بەدواداچوون بۆ رووداوەکەی خاڵس دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆککۆماری عێراق بەدواداچوون بۆ رووداوەکەی خاڵس دەکات

سەرۆککۆماری عێراق بەدواداچوون بۆ رووداوەکەی خاڵس دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەرۆککۆماری عێراق بەدواداچوون بۆ رووداوەکەی خاڵس دەکات
0

لایک

سەرۆککۆماری عێراق بۆ رووداوەکەی شەوی رابردووی گوندێکی سەر بە قەزای خاڵسی پارێزگای دیالە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ هێرشەکە دەکات و داواش دەکات هەوڵی هەواڵگری، وریایی هێزە ئەمنییەکان و هاوپشتی هاووڵاتیان بەهێزتربکرێت تاکو رووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق بە وردی و بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ هۆکار و “دەرئەنجامی پەلامارە تیرۆریستییە ترسنۆکانەی قەزای خالس دەکات کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “سەرۆککۆمار دووپاتی دەکاتەوە کە پەلامارێکی لەم جۆرە ترسنۆکی و شکستی باندە تیرۆریستییەکان دەردەخات و هەروەها گوزارشتیشە لە پیلانی ئەو تاقمە تاوانکارییانەی کە مەرامیانە ململانێی تائیفی بخوڵقێنن کە گەلەکەمان لەو ململانێیە رزگاری بوو دوای ئەوەی سەرکەوتنی مەزنی بەسەر تیرۆردا بەدەست هێناو و شار و گوندەکانی لە چنگی رەشی ئەوان ئازادکرد”.

دەشڵێت، “جەخت دەکەینەوە لە بەهێزکردنی هەوڵی هەواڵگری و وریایی هێزە ئەمنییەکان و هاوپشتی هاووڵاتیان لە بەرامبەر هەر جموجۆڵێکی پاشماوەی تیرۆریستان کە وەڵامی چارەنوسسازە بۆ نەهێشتنی تیرۆریستان و چەسپاندنی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی کە گەلەکەمان و هێزە ئازاکانمان بە قوربانیدانی ئازا و قارەمانێتی گەورەی خۆیان بەدەستیان هێنا”.

پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و خەڵکی ناوچەکە دەکات

شەوى 19ى کانوونى یەکەمى 2022، ژمارەیەک چەکدارى داعش هێرشیان کردەسەر گوندی ئەلبوبالی لە سنووری شارۆچکەی خاڵسی سەر بە پارێزگای دیالە، بەهۆیەوە هەشت کەس شەهیدبوون کە سەرجەمیان سەر بە عەشیرەتى دلێم بوون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.