سه‌رۆكکۆماری ئێران به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ـی تشرینی یەکەمی، ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆکكۆماری ئیسلامی ئێران، پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق.
هیواشی خواستووە، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق رۆلی هه‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی وڵاته‌كه‌یان و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و به‌غداد.
هاوکات، ئیبراهیم ره‌ئیسی جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی دووپاتكردووه‌ته‌وه.