سەرۆککۆماری ئێران داوای دیالۆگ و کارلێکردن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆککۆماری ئێران داوای دیالۆگ و کارلێکردن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق دەکات

سەرۆککۆماری ئێران داوای دیالۆگ و کارلێکردن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سەرۆککۆماری ئێران داوای دیالۆگ و کارلێکردن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق دەکات
0

لایک

سەرۆککۆماری ئێران بۆ دەربازبوونی عێراق لەو قەیرانەی کە تێدایە بانگەوازی دامەزراندنی دیالۆگ و کارلێکردنی لە نێوان کەسایەتییە سیاسییە رەسەنەکانی وڵاتەکە کرد.

لەراگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەکردووە کە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامداوە.


هاوکات لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە میانی پەیوەندییەکەدا، تاوتوێی قەیرانی سیاسیی عێراق، دانوستانەکانی نێوان ئێران-سعوودیە کە بە نێوەندگیری بەغدا بەڕێوەدەجێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە.


لەلایەکی دیکەوە سەرۆککۆماری ئێران، ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت دەرچەیەک لە قەیرانی سیاسیی عێراق بدۆزرێتەوە و وتی، “دەبێت سەرجەم رەوتە سیاسییە رەسەنەکانی عێراق لە رێگەی دیالۆگ و کارلێکردنەوە لەسەر دەرچەیەک لەم کێشە سیاسییانە رێکبکەون”.