سەرۆکوەزیرانی عێراق: پابەندین بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی سنجار
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکوەزیرانی عێراق: پابەندین بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی سنجار

سەرۆکوەزیرانی عێراق: پابەندین بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی سنجار

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە پابەندبوون بە بەرنامەی حکوومەتەکەی لەوانەش جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی سنجار کردەوە.

ئایار 2, 2023 23:51
سەرۆکوەزیرانی عێراق: پابەندین بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی سنجار
0

لایک

مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ئەو بانگەوازەی سەبارەت بە پێویستی ئاساییکردنەوەی سنجار کردبووی، محەمەد شیاع سوودانی بانگهێشتی کردووە کە سەردانی بکات بەمەبەستی تاوتوێی دۆخی گشتی سنجار.

راشیگەیاندووە، “لە دیدارەکەدا باس لە داڕشتنی پلانی ستراتیژی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی سنجار کرا کە خۆی ئیدارە و دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری و گەڕانەوەی ئاوارەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووەکان، چارەنووسی ئافرەتانی رزگارکراوی ژێر دەستی داعش و گۆڕە بەکۆمەڵەکان و دامەزراندنی کەسایەتییە ئێزیدییەکان لە دامەزراوەکان دەوڵەت، هەروەها گرنگیدان بە پێکهاتەی ئایینی ئێزدی کە لەسەر دەستی تیرۆریستیانی داعش رووبەڕووی گەورەترین هەڵمەتی جینۆساید لە مێژوودا بوونەوە. لەخۆ دەگرێت”.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاندووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی بەرگریکاری مافی ئێزدییەکان بێت.

محەمەد شیاع سوودانی پابەندبوونی خۆی بە رێککەوتننامەی سنجار دووپاتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، “پابەندین بە بەرنامەی حکوومەتەکەمان لەوانەش جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی سنجار”.

لای خۆیەوە مەحما جەلیل داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە کە سەردانی پارێزگاری نەینەوا و سنجار و لالش بکات لە قەزای شێخان. لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتەی قبوڵ کردووە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەسەر داوای پەرلەمانتار مەحما خەلیل، محەمەد شیاع سوودانی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دامەزراندنی دوو هەزار و 500 پۆلیس لە قەزای سنجار و خستنە ناو بودجەی داهاتووی عێراق و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامادەیە هەموو پاڵپشتییەکی ماددی و مەعنەوەیی پێشکەش بە پێکهاتەی ئێزدی بکات.

هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق داواکاری مەحما خەلیلی بۆ گواستنەوەی لیژنەی قەرەبووکردنەوە لە ناو شاری سنجار و بەستنەوەی راستەوخۆ بە ئەنجوومەنی وەزیران و قەرەبووکردنەوەی خێرا و بەپەلەی زیانلێکەوتووانی پەسەند کردووە.

En az 10 karakter gerekli