سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوتا لوبنانییەکەی تاوتوێی کێشە سیاسییەکان دەکەن

سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوتا لوبنانییەکەی تاوتوێی کێشە سیاسییەکان دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوتا لوبنانییەکەی تاوتوێی کێشە سیاسییەکان دەکەن
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوتا لوبنانییەکەی لە نیویۆرک کۆبوونەوە و رایانگەیاند، هەردوولا جەخت لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و بەیروت دەکەنەوە، داواش دەکەن کێشە سیاسییەکانی ناوچەکە لەرێگەی دیالۆگ و زمانی لێکتێگەیشتنەوە چارەسەر بکرێن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و بەیروت و ژمارەیەک دۆسیەی جێگەی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کراون.

باس لەوەشکراوە، سەرۆکوەزیرانی لوبنان سوپاسی عێراقی کردووە بۆ هاوکارییەکان لەو قەیرانە داراییەی رووبەڕووی بەیروت بووەتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرتنەبەری رێگەی دیالۆگ و هێورکردنەوە دۆخەکە کراوەتەوە بۆ قەیرانە هەرێمایەتییەکان لەگەڵ زاڵکردنی زمانی لێکتێگەیشتن بۆ بۆ چارەسەری کێشەکان، هەروەها جەختکراوەتەوە لەسەر گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی دوو لایەنە لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و وتاری توندڕەوی.