سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هاوتا میسڕییەکەی کۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هاوتا میسڕییەکەی کۆبووەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هاوتا میسڕییەکەی کۆبووەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هاوتا میسڕییەکەی کۆبووەوە
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ریاز-ی پایتەختی سعودیە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکوەزیرانی میسڕ کۆبووەوە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران، سوودانی لەمیانی بەشداریکردن لە لووتکەی سعودیە- چین لە ریازی پایتەختی ئەو وڵاتە لەگەڵ سیسی کۆبووەنەوە و تاوتوێی ئەو پرسانەیان کرد کە پەیوەستن بە هەردوو وڵاتی برا، کە خۆیان لە بوارەکانی ئابووری و بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەبینییەوە.

جێی باسە، هەردوولا پێویستیی چەسپاندنی بەیەکەوە کارکردن لەپێناو بەجێگەیاندنی بەرژەوەندیی هەردوو گەل دووپاتکردووەتەوە.