سەرۆکوەزیرانی سوید: سووتاندنی قورئانی پیرۆز خۆی لەخۆیدا بێ رێزییە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەرۆکوەزیرانی سوید: سووتاندنی قورئانی پیرۆز خۆی لەخۆیدا بێ رێزییە

سەرۆکوەزیرانی سوید: سووتاندنی قورئانی پیرۆز خۆی لەخۆیدا بێ رێزییە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەرۆکوەزیرانی سوید: سووتاندنی قورئانی پیرۆز خۆی لەخۆیدا بێ رێزییە
1

لایک

دوای ئەوەی دوێنێ راسموس پاڵودان، سەرۆکی پارتی سترام کورسی راستڕۆی دانیمارک لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەمەش دەنگدانەوەی جیهانی ئیسلامی بەدوای خۆیدا هێنا.

لەمیانی ئەو چاڵاکییەدا راسموس لەژێر پاراستنی پۆلیسی سویدی ئەو کارەی ئەنجامدا و زۆرترین کاردانەوەش لەم رووەوە ئاڕاستەی وڵاتی سوید کرا.

ئوڵف کریستێرسۆن، سەرۆکوەزیرانی سوید دوای ئاڕاستەکردنی رەخنە لەلایەن چەند وڵاتێکەوە بێدەنگی شکاند و رایگەیاند، “سووتاندنی کتێبێکی پیرۆز کە ژمارەیەکی زۆر شوێنکەوتووی هەیە لە جیهاندا، خۆی لەخۆیدا هەڵسوکەوتێکی بێ رێزیی”.