سەرۆکایەتی پەرلەمان روونکردنەوە لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتاران دەدات
سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستان - عێراق، سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتاران یوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، "بۆ رای گشتی رایده‌گه‌یه‌نین كه ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وێ باس له‌وه ده‌كرێ گوایه چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نهێنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانى په‌رله‌مان كردبێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "به پێویستی ده‌زانین رایبگه‌یه‌نین تاکو ئێستا جگه له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی دیکە له فراكسیۆنه‌كانی دیكه به فه‌رمی دهستلهكاركێشانهوهىان پێشكه‌ش نه‌كردووه".