مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتی سیادە دەكات

ئه‌مڕۆ سێشەممە 26-04-2022، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتی سیادە كرد، كە پێكهاتبوو لە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانێتی سیادە و محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەحمەد جبووری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە دیدارەكەدا تیشک خرایەسەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و كۆسپ و گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ كۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتی تازەی عێراقی كرایەوە.