سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار ئەلحەکیم لە کۆبوونەوەدان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار ئەلحەکیم لە کۆبوونەوەدان

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار ئەلحەکیم لە کۆبوونەوەدان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار ئەلحەکیم لە کۆبوونەوەدان
0

لایک

سەرچاوەیەکی سیاسی رایگەیاند، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئێستادا لە ماڵی عەمار ئەلحەکیم لە کۆبوونەوەدان دەربارەی دواهەمین وتاری موقتەدا سەدر.

بەپێی سەرچاوەیەکی سیاسی لە بەغداد، کەمێک بەر لە ئێستا سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئێستادا لە ماڵی عەمار ئەلحەکیم لە کۆبوونەوەدان دەربارەی دواهەمین وتاری موقتەدا سەدر و دواهەمین پێشهاتە سیاسییەکان.

هاوکات باس لەوەش کراوە کە سەرجەم سەرکردەی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان بەشدارییان لە کۆبوونەوەکە کردووە و مەبەستی سەرەکی لێی تاوتوێکردنی دواهەمین وتاری مقتەدا سەدرە. مەبەستێکی دیکە لە کۆبوونەوەکە دەربڕینی مەبەستی ئەنجامدانی دیالۆگە لەگەڵ سەدر بەر لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

دوێنێ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای کردبوو ئەنجومەنی  نوێنەرانی عێراق هەڵبوەشێتەوە و ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.