سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغداد و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغداد و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا

سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغداد و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغداد و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا
0

لایک

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غداد له‌گه‌ڵ هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبووه‌وه‌ تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر(ئەربیل) و به‌غداد و پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵی كرد.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 11ـی كانوونی دووه‌می 2023، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ به‌غداد و لەلایەن فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری سەرۆکوەزیرانەوە پێشوازی لێکرا.

دوای گەیشتی بۆ بەغداد، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە تویتێکدا رایگەیاند: “گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ به‌غداد و ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی باشتر و پرشنگدارتر بۆ گه‌له‌كه‌مان بونیادبنێین”.

لە یه‌كه‌م وێستگەی سەردانەکەیدا، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌کەشدا جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و كارنامەی وەزاریی په‌سه‌ندكراو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کراوه‌ته‌وه.

له‌ وێستگه‌ی دووه‌می سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غداد، له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق كۆبووه‌وه‌. لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، “گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەشێوەیەکی بنەڕەتی و بەپێی دەستوور کرا، جەخت لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە”.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غداد، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌ و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

هاوکات، له‌ وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غداد، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌. کە تیایدا سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەتی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی فیدراڵی و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی، جێبەجێکردنی ماددەی 140، دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال کردەوە.