سەدر یەکێک لە سەرکردەکانی رەوتەکەی دەردەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەدر یەکێک لە سەرکردەکانی رەوتەکەی دەردەکات

سەدر یەکێک لە سەرکردەکانی رەوتەکەی دەردەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەدر یەکێک لە سەرکردەکانی رەوتەکەی دەردەکات
0

لایک

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بەتۆمەتی بەکارهێنانی ناوی رەوتی سەدر بۆ راییکردنی کاروباری حکومی، کەسی و بازرگانی، سەرکردەیەکی رەوتەکەی بەناوی ئەحمەد ئەلعقیلی لەناو رەوتی سەدر دەرکرد.

بەگوێرەی نوسراوێک کە نووسینگەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ بڵاویکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەحمەد ئەلعقیلی ناوی رەوتی سەدری بۆ بەشداریکردن لە کاروباری حکومەت، دامەزراوە فەرمییەکان، کاروباری ئابووری، بازرگانی و کەسی بەکارهێناوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای ئەوەی بەڵگەی تەواوی لەسەر دەرکەوتووە کە ناوی رەوتی سەدری بۆ مەبەستی کەسی خۆی بەکارهێناوە، بۆیە بڕیاردراوە بە دەرکردنی ناوبراو لە رەوتەکەیان و گرتنەبەری هەموو رێکارێکی یاسایی و کارگێڕی بەرامبەری.