سەدر کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ سەرکردەکانی رەوتەکەی ئەنجام دەدات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەدر کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ سەرکردەکانی رەوتەکەی ئەنجام دەدات

سەدر کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ سەرکردەکانی رەوتەکەی ئەنجام دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سەدر کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ سەرکردەکانی رەوتەکەی ئەنجام دەدات
0

لایک

ئەمڕۆ هەر 75 پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکەی فراکسیۆنی سەدر و سەرکردەکانی ئەو رەوتە بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەیەکی بەپەلە کە لەسەر داوای موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ساز دەکرێت، دەچنە ناوچەی حەنانە لە پارێزگای نەجەف.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان ، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەکی نزیک لە رێبەری رەوتی سەدر بڵاویکردەوە، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوا لە هەر 75 پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکەی فراکسیۆنی سەدر و سەرکردەکانی ئەو رەوتە کردوە، کە ئامادەی کۆبوونەوەیەک بن کە ئەمڕۆ لە ناوچەی حەنانەی نەجەف ئەنجام دەدرێت.

دوای چەقبەستویی سیاسی لە عێراق کە ماوەی حەوت مانگ بەردەوامی هەبوو، ئێوارەی 12ی ئەم مانگە پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لەسەر داوای موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتەکەیان بە کۆمەڵ دەستیانلەکارکێشایەوە.

هاوکات بەپێی هەواڵەکان،  سیناریۆی چاوەڕنکراو بۆ قۆناغی داهاتوو ئەوەیە، چوارچێوەی هەماهەنگیی ئەرکی پێکهێنانی حکومەت لە ئەستۆ دەگرێت و لەئێستاشدا لەگەڵ کورد و سوننە لێکنزیک بونەوە لەسەر ئەو بابەتە هەیە، بەجۆرێک حکومەتێکی هاوبەشی نیشتیمانی بەبێ رەوتی سەدر پێکدەهێنرێت.