سەدر کارو چاڵاکییەکانی گرووپی سەرایا سەلامی هەڵپەسارد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەدر کارو چاڵاکییەکانی گرووپی سەرایا سەلامی هەڵپەسارد

سەدر کارو چاڵاکییەکانی گرووپی سەرایا سەلامی هەڵپەسارد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سەدر کارو چاڵاکییەکانی گرووپی سەرایا سەلامی هەڵپەسارد
0

لایک

ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە، ھەڵپەساردنی هێزی سەرایا سەلامی سەربە رەوتەکەی راگەیاند و داواشی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق کرد کە چەکدارانی سەربە بزووتنەوەی عەسایبی ئەھلی حەق بەسەرکردایەتیی قەیس خەزعەلی رابگرێت.

ساڵح محەمەد عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتی، “پێویستە فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، میلیشیاکانی قەیسی نەگریس رابگرێت، چونکە ئەوان جگە لە تیرۆر، پارە و دەسەڵات ھیچی دیکە نازانن”.

راشیگەیاندووە، “ئێمە لای خۆمانەوە، ھەڵپەساردنی سەرایا سەلام لە سەرجەم پارێزگاکان، جگە لە پارێزگای سەڵاحەددین رادەگەیەنن”.

وەزیرەکەی سەدر ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە، “جەخت دەکەینەوە کە تۆقاندنی ھاووڵاتییانی مەدەنیی و شەڕی ناوخۆ، کارێکی حەرامە و قەدەغەکراوە”.

ئەمەش دوای ئەوەدێت ماوەیەک بەرلە ئێستا لە شاری بەسرە باشووری عێراق پێکدادانی چەکداریی لە نێوان سەرایا سەلام سەربە رەوتی سەدر و چەکدارانی سەربە بزووتنەوەی عەسایبی ئەھلی حەق بەسەرکردایەتیی قەیس خەزعەلی روویدا و لە ئاکامدا، ژمارەیەک چەکداری سەرایا سەلام و بزووتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق کوژراون و برینداربوون.