سەدر: رشتنی خوێنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان حەرامە حەرامە حەرامە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەدر: رشتنی خوێنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان حەرامە حەرامە حەرامە

سەدر: رشتنی خوێنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان حەرامە حەرامە حەرامە

داوای لێبوردن لە گەلی عێراق دەکەم

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سەدر: رشتنی خوێنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان حەرامە حەرامە حەرامە
0

لایک

رێبەری رەوتی سەدر لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پێشتر وڵاتەکەم لە گەندەڵیی تێوەگلابوو، بەڵام ئێستا لە گەندەڵی و توندوتیژی تێوەگلاوە.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر خۆپیشاندانەکان و ئەو گرژی و ئاڵۆزییە دەربڕی کە لە دوێنێوە بەغدادی پایتەخت دووچاری بووە و رایگەیاند، “داوای لێبوردن لە گەلی عێراق دەکەم”.

سەدر لە درێژەی وتەکانیدا جەختی لە یەکڕیزی هێزە ئەمنییەکان کرد و وتی، “سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکەم کە بێلایەن بوون لەبەرامبەر هەموو لایەنەکاندا”.

سەدر وتیشی، “زۆر خەمبارم لەو دۆخەی لە عێراق هاتووەتە ئاراوە”. تایبەت بە خۆپیشاندانەکانیش ئاماژەی بەوەکرد، “خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەشمان ناوێت، خەڵک تاوانیان چییە لە دوێنێوە ناتوانن لە ماڵەکانیان بحەسێنەوە!!!، ئێوە دەتانەوێت شۆرش بە خوێنڕشتن بکەن؟، بکوژ و کوژراوانی ئەمڕۆ جێگایان دۆزەخە”.

رووی لەلایەنگرانی کرد و داوای کرد لە هەموو شوێنەکان بکشێنەوە و بەرەو ماڵەکانیان بەڕێبکەون و وتی، “داوا دەکەم لایەنگرانی رەوتی سەدر لەماوەی 60 خولەکدا لە هەموو شوێنەکان نەکشێنەوە حاشا لە ئێوە و لە رەوتەکە دەکەم”.

سەدر دوا وتەی ئاڕاستەی خۆپیشاندەران کرد و رایگەیاند، “ئیتر من هیچ تێکەڵی سیاسەت نابم و هەقم بەسەر سیاسەتەوە نییە. کوشتنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان حەرامە حەرامە حەرامە. نەفرەت لە شۆڕشی سەدر، چونکە لە ئاشتەوایی دەرچوو”.