ساڵح محەممەد عێراقى، کە بە وەزیرى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر داوا لە لایەنگرانى ئەو رەوتە دەکات باڵەخانەی پەرلەمان چۆڵ بکەن و لەبەردەم باڵەخانەکە و دەوروبەری بمێننەوە.
ساڵح محەممەد عێراقى، کە بە وەزیرى موقتەدا سەدر ناسراوە لە تویتێکدا ئاماژه به‌وه‌کردووە، له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان چۆڵ بكه‌ن و له ده‌وروبه‌ری په‌رله‌مان درێژه به خۆپیشاندانه‌كه‌تان بده‌ن.
ئەوەشی راگەیاندووە، ئه‌گه‌ر شوێنی دیكه بۆ مانگرتنه‌كه‌تان هه‌بێت، دواتر رێنماییتان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامیتان له مانگرتنه‌كه زۆر گرنگه بۆ به‌دیهێنانی داواكارییه‌كانتان، كه دواتر پێیده‌گه‌ن، بۆیه ده‌بێت مانه‌وه‌تان له‌وێ به نۆره بێت و له هه‌ندێک كاتی دیاریكراویشدا زۆربه‌تان له‌وێ بن.
ره‌وتی سه‌در راشیگه‌یاند، بۆ نوێژی به‌كۆمه‌ڵی هه‌ینی، له كۆتایی هه‌فته‌دا له‌گه‌ڵ به‌غداد و كوت و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف له گۆڕه‌پانی بۆنه‌كان ده‌بێت، ئێمه لێژنەیەک له خۆپیشانده‌ران دروست ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه رێكبخات و به‌ڕێوه‌یببات.