سەدر داوایەک ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

سەدر داوایەک ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە یاسای ئاسایشی خێرای خۆراک پەسند بکات.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سەدر داوایەک ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات
0

لایک

سەدر، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای پەسندکردنی یاسای بە تاوانناساندنی دروستکردنی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل، پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک پەسندبکات، کە راستەوخۆ خزمەتی گەل دەکات، بەبێ موزایدەی حیزبی، یان تائیفی یان نەتەوەیی و دوور لە دێوەزمەی گەندەڵکاران.

راشیگەیاند، “هیوام بەخوا و پەرلەمانی عێراقە، کە توانای خۆی بسەلمێنێت لە پەسندکردنی، ئەمە وێڕای ئاستەنگی پارتەکان و تەگەرە دروستکردنی لە بەردەمی لە رێگەی سکاڵاکردن لە دادگە لەسەر یاسایەکی سوودبەخش. بەتایبەتی هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان و فراکسیۆنە نیشتمانییەکانی دیکە. پێویستە ئەمڕۆ هەمووتان ئاگاداری کۆژان و داواکارییەکانی گەل بن ئەمە وێڕای هەوڵی تەنگپێهەڵچنین و ئاستەنگ دروستکردن”.

پرۆژە یاسای پاڵپشتیى ئاسایشى خۆراک، لە 10 ماددە پێکهاتووە و بودجەکەى 25 ترلیۆن دینارە کە لە زیادەى نرخى نەوتى فرۆشراو دابین دەکرێت. لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە. چاوەڕوان دەکرێت لیژنەی دارایی گۆرانکاریی لە ماددەکانیدا بکات و پاشان ھەنگاو بەرەو تێپەڕاندنی بنرێت.