سێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • سێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت

سێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت
0

لایک

سێ پرۆژەی گەورەی خزمەتگوزاری لە بواری دروستكردنی شەقام و نۆژەنكردنەوەی شەقامی جووتساید و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە جێبەجێ دەكرێن كە هەر یەک لەو پرۆژانە چەند بڕگەیەكی گرنگ لەخۆدەگرن و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

پرۆژەكان بریتین لە دروستکردنی شەقام لەنێوان بنەسڵاوە – کەسنەزان لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لەسەر رێژەی 15%ـی داهاتی شارەوانییە، كارەكانی پێكهاتووە لە بڕین و فەرشکردنی تێکەڵە و فەرشکردنی بەردی شکاو و پاشان قیڕتاوکردن بە درێژیی 580 مەتر و پانیشی 7 مەترە.

پرۆژەی دووەمیش بریتییە لە نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی سایدی دووەمی شەقامی سەرەکیی بازاڕ و سەنتەری لاوان (دروستکردنی شەقامی جووتسایدی دەروازەی هەولێر- بنەسڵاوە تا کۆتایی بلۆکی یەک لە بنەسڵاوە)، ئەم پرۆژەیەیان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا و بە گوژمەی (2،343،350،000) دوو ملیار و سێسەد و چل و سێ ملیۆن و سێسەد و پەنجا هەزار دینار بە سەرپەرشتیی تیمی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت، پێكهاتەی پرۆژەكەش بریتییە لە دروستکردنی شەقام بە درێژیی 2600 مەتر و پانیەكەشی 40 مەتر و قیڕتاوکردن بە ڕووبەری 35000م² و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بەدرێژی 4750م.

پڕۆژەی سێیەمیش بریتییە لە دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە گەڕەکی گەڕەسۆر (تەعجیلی نوێ) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگە كە بە درێژیی 2200م و پانی 12م شەقام دروست دەكرێت كە هەندێک شوێن بە پانی 15م لەگەڵ ئاوەڕۆی لوولەیی بە تیرەی جیاواز، هەر سێ پرۆژەكە بە سەرپەرشتیی تیمی ئەندازیاری و هونەری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە جێبەجێ دەكرێن و كاریگەری زۆر باشیان لەسەر پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئەو قەزایە هەیە.