سێ پارێزگای عێراق پشووی تیادا راگەیەندرا و گەشتە ئاسمانییەکانی بەغدادیش گەڕانەوە دۆخی ئاسایی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سێ پارێزگای عێراق پشووی تیادا راگەیەندرا و گەشتە ئاسمانییەکانی بەغدادیش گەڕانەوە دۆخی ئاسایی

سێ پارێزگای عێراق پشووی تیادا راگەیەندرا و گەشتە ئاسمانییەکانی بەغدادیش گەڕانەوە دۆخی ئاسایی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سێ پارێزگای عێراق پشووی تیادا راگەیەندرا و گەشتە ئاسمانییەکانی بەغدادیش گەڕانەوە دۆخی ئاسایی
0

لایک

بەهۆى چڕیی تەم و ئەگەرى بارانبارینى بەخوڕ، سێ پارێزگاى عێراق پشوویان راگەیاند، لە چەند پارێزگایەکى دیکەش لە قوتابخانەکان کرانە پشوو، هاوکات فڕۆکەخانەى بەغداد گەشتەکانى دەستپێکردەوە کە بۆ ماوەیەکی کاتی بەهۆی چڕی تەمەوە راگیرابوو. بەگوێرەى پێشبینى دەستەى کەشناسیی عێراق بەهۆى تەمەوە مەوداى بینین کەمتر لە هەزار مەترە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـى کانوونى یەکەمى 2022، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەهۆى خراپیی دۆخى کەشوهەوا و کەمبوونەوەى مەوداى بینین بۆ کەمتر لە 400 مەتر، گەشتە ئاسمانییەکانى راگیران.

ئەمە لەکاتێکدایە، کەمێک پێش ئێستا ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد رایگەیاند، بەهۆی گەیشتنی مەودای بینین بۆ سەروو 800 مەتر، ئاگاداری گشت گەشتیاران و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی دەکەینەوە کەوا گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد دەستیان پێکردەوە و گەڕاوەتەوە دۆخی پێشووی.

نووسینگەى رۆژنامەوانی پارێزگاى دیوانیە رۆژى 26ـى کانوونى یەکەمى 2022، لەسەرجەم فەرمانگەکانیدا کردە پشوو، بەهۆى دروستبوونى تەمى چڕ و پێشبینى بارانى بەخوڕ لەو پارێزگایە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەى پارێزگاى واست لە راگەیەندراوێکدا بڕیاریدا دەوامى خوێندنگە حکومى و ئەهلییەکان بکرێتە پشوو.

خزەیر هلوب، پارێزگاى سەڵاحەدین لە راگەیەنداوێکدا بڕیاریدا کە دەوامى خوێندنگەکانى سنوورى ئەو پارێزگایە بکاتە پشوو، بەهۆى خراپى کەشوهەوا و ئەستەمیی هاتووچۆ بەهۆى تەمەوە.