پیاوێكی تەمەن 70 ساڵ بەناوی ئەحمەد قەفاری، لەگەڵ هاوژین و برایەكی هاوژینەکەی لەنێو ماڵەكەی خۆیدا لە گوندی چیمەنی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر، بە كوژراوی دۆزرانەوە.
ئەرجان سەراج، پەیامنێری تەبا لە کەرکوک راگەیاند، شەوی رابردوو رووداوەکە هاتووەتە ئاراوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرابووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە.
وتیشی، قوربانییەکان کە ئەندامی یەک خێزانن بەناوی “ئهحمهد حوسێن محهمهد عهلی” (70) و هاوسهرهكەی “بهیدا عهلی حوسێن” (40) و برای ژنهكهش بەناوی “قهیس عهلی حوسێن” (30)، دوو هاوسەرەکەیان بە چەقۆ و برای ژنەکەشیان بە بوتڵی غاز کوشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیسی کەرکوک هەموو هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ دۆزینەوە تاوانباران و راپێچکردنەوەیان بەرامبەر دادگە.