سێ مووشه‌ک له نزیک باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد كه‌وتنه‌خواره‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی بڵاویکردەوە، “كاتژمێر 03:30 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ، ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد له رێگه‌ی 3 مووشه‌كه‌وه هێرشیكرایه‌سه‌ر، كه یه‌كه‌میان له نزیک باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌وته خواره‌وه، مووشه‌كی دووه‌م له‌به‌رده‌م شوێنی میوانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و مووشەیکی سێیەمیش له نزیک ده‌روازه‌ی قودس كه‌وته خواره‌وه.
ئەوەش هاتووە، بەهۆی ئەم هێرشانەوە 7 ئەندامی سەربە هێزە ئەمنییەکانی عێراق برینداربوون و زیانێکی زۆری ماددیش به‌ر ناوچه‌كه كه‌وت.
ئه‌مه له‌كاتێكدابوو، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌چوو.