كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق و سه‌ركرده‌ی زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆتاییهات و پێنج بڕیاریان ده‌ركرد و داوایان له ره‌وتی سه‌در كرد، ده‌ست به گفتوگۆی نیشتمانی بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی میكانیزم بۆ چاره‌سه‌رێكی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ خزمه‌تكردن به هیوا و خواسته‌كانی گه‌لی عێراق و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق، له‌سه‌ر بانگهێشتی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆکوه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه، بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته سیاسییه‌كانی وڵات، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق.
ئەو خالانەی لە کۆبوونەوەکەدا لەسەری رێککەوتوون بریتین لە:
یه‌كه‌م: ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه پابه‌ندبوونیان به نه‌گۆڕه نیشتمانیه‌كان، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو قه‌یرانه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگ و گرتنه‌به‌ری گیانی برایه‌تی و هاوكاری ده‌ربڕی، له پێناو پاراستنی یه‌كڕیزی عێراق و ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌رده‌وامی سیستمی دیموكراسی ده‌ستووری كه هه‌مووان بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وله‌ویه‌تدان به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی ئێستا.
دووه‌م: ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، جارێكی دیكه په‌نابردن بۆ ده‌نگدان له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه رووداوێكی ناوازه نییه له مێژووی ئه‌زموونه دیموكراسیه‌كان، كاتێک قه‌یرانه سیاسییه‌كان ده‌گه‌نه بنبه‌ست، هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر رێڕه‌وی ده‌ستووری.
سێیه‌م: به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه داوایان له سه‌ركرده‌كانی ناو ره‌وتی سه‌در كرد ده‌ست به گفتوگۆی نیشتمانی بكه‌ن، بۆ دیاریكردنی میكانیزم و چاره‌سه‌رێكی هه‌مه‌لایه‌نه به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن به هیوا و خواسته‌كانی گه‌لی عێراق و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان.
چواره‌م: به‌شداربووان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دیالۆگی نیشتمانی رێككه‌وتن، به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگای یاسایی و ده‌ستووری بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئێستا.
پێنجه‌م: به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه خوازیاری راگرتنی هه‌موو جۆره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی مه‌یدانی، میدیایی و سیاسی بوون، جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگۆ ئارامه‌كان دوور له ورووژاندن كرده‌وه كه ناكۆكی دروست ده‌كات، بانگه‌وازیان له میدیا و كه‌سایه‌تیه‌كان كرد، پشتگیری له هه‌نگاوی دیالۆگی نیشتمانی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن، بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان.