سێ سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە ناوەکانی (ئەبو شەھەد، ئەبو سارە و ئەبو یەعقوب) لە بەغداد دەستگیرکراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند ” پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای بەغدا، سێ سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش-یان بە ناوەکانی (ئەبو شەھەد، ئەبو سارە و ئەبو یەعقوب) دەستگیرکردووە”.
باس لەوە کراوە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون، لە بەناو کەرتەکانی فورات و بەرەکە سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، سەرکردەبوون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا، دانیان بەوەدا ناوە کە بەشداریان لە ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی دژبە بە ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتییان لە پارێزگای ئەنبار و چەندین کردەی تیرۆریستی دیکە لە پارێزگای رەقە باکووری ناوەڕاستی سووریا کردووە.