سێ بەنزینخانەی دیکە لە هەولێر سزادران
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە، قایمقامی هه‌ولێر(ئەربیل) ئاشكرایكرد، به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی خراپ سێ به‌نزینخانه‌یان سزاداوه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر رایگه‌یاند، "بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالێتییەکەى لە شاری هەولێر (3) سێ بەنزینخانە سزادران".
ئەوەشی ئاشکراکردووە، كه سزاكه‌یان جگه له پێ بژاردن، هه‌روه‌ها بریتی بووه له داخستنی به‌نزینخانه‌كان بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ له رێكه‌وتی 22/10/2022 تاكو 27/10/2022.
قایمقامی هه‌ولێر ناوی هه‌رسێ به‌نزینخانه‌كه‌ی ئاشكراكرد كه بریتین له (وێستگه‌ی باز، وێستگه‌ی باواجی، وێستگه‌ی بێداو).