سیستەمی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێم دەخرێتە بواری جێبەجێکردن
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یەنێت، رێژەی دانانی سیستەمی پریپه‌ید لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە 90% و بڕیار وایە له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم سیسته‌مه‌كه جێبەجێ بکرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی کارەبای حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، سیستەمی سمارت میتهرزی کارەبا كه پێوه‌ری زیره‌كی پێده‌ڵێن، رێژەی دانانی لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە 90% و بڕیار وایە له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم جێبەجێ بکرێت.
ئەوەش هاتووە، "سیستەمەکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر زیادبوونی کارەبای نیشتمانی هەیە، لەهەمان کاتدا کارەبا کەمتر لەلایەن هاووڵاتییانەوە بەفیڕۆ دەدرێت، سوودێکی دیکەی سیستەمەکە ئەوەیە، پسووڵەی خوێندنەوەی کارەبا و زانیارییەکان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی و راستەوخۆ لە ماڵانەوە دەبێت، لەبری ئەوەی فەرمانبەرێک بچێت بۆ دیاریكردنی بڕی پارەی كارەبای بەكارهاتوو".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، بەهۆی سیستەمەكهوە سووتان و له‌كاركه‌وتنی ته‌لی كاره‌با به رێژەیهكی بەرچاو كه‌مبووه‌ته‌وه، ئێستاش هەوڵەکان بۆ ئەوەن سیستەمەکە بكرێتە پریپەید، واتە وەرگرتنی كرێی مانگانەی كارەبا بە شێوەى پێشوەختە.
وەزارەتی کارەبا راشیگەیاند، ئەنجامی دانانی ئەو سیستەمە ئەرێنى و دڵخۆشکەر بووە، هەم بۆ هاووڵاتییان و هەم بۆ خودى حکومەت، بۆیە له‌م پێناوه‌دا كاره‌كان له پارێزگای دهۆک به‌رده‌وامن، بڕیاریش وایە لە سەرانسەری هەرێم سیستەمی پریپه‌ید جێبه‌جێ بكرێت.