سۆمۆ: بڕیارەکەى دادگەى فیدراڵی بەرامبەر نەوتى هەرێم جێبەجێ دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • سۆمۆ: بڕیارەکەى دادگەى فیدراڵی بەرامبەر نەوتى هەرێم جێبەجێ دەکەین

سۆمۆ: بڕیارەکەى دادگەى فیدراڵی بەرامبەر نەوتى هەرێم جێبەجێ دەکەین

کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق -سۆمۆ- رایگەیاند، وەزارەتى نەوت سەرجەم رێوشوێنە پێویستەکانى گرتووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنى بڕیارى دادگەى فیدڕاڵى.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سۆمۆ: بڕیارەکەى دادگەى فیدراڵی بەرامبەر نەوتى هەرێم جێبەجێ دەکەین
0

لایک

کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق -سۆمۆ- رایگەیاند، وەزارەتى نەوت سەرجەم رێوشوێنە پێویستەکانى گرتووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنى بڕیارى دادگەى فیدڕاڵى.

کۆمپانیاى سۆمۆ روونکردەوەیەکى بڵاوکردەوە لەبارەى چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەى نەوت و گازى هەرێمى کوردستانی عێراق دوای دەرچوونى بڕیارى دادگەى فیدڕاڵى لە 15ى مانگى شوباتى رابردوودا.

کۆمپانیا کە ئاماژەى بەوەداوە کە وەزارەتى نەوت سەرجەم رێوشوێنە پێویستەکانى گرتووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنى بڕیارى داگاى فیدڕاڵى بۆ ئەوەى ئیدارەدانى کەرتى نەوتى هەرێم بچێتە ژێر دەسەڵاتى وەزارەتى نەوت بە هاوئاهەنگی دەسەڵاتدارانى هەرێم، بەشێوەیەک کە لەگەڵ بڕیارەکانى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى یەکبگرنەوە.

کۆمپانیاکە دەشڵێت “بەگوێرەى بڕیارەکەى دادگاى باڵاى فیدراڵى یاسای نەوت و گاز و گرێبەستەکانیش پوچەڵن، کە حکومەتى هەرێمى کوردستان بەبێ رەزامەندیى حکومەتى ناوەندى و وەزارەتى نەوت واژۆى کردوون، هێزى ئەو بڕیارە لەوەدایە کە دەسەڵاتى بەرهەمهێنان و پەرەپێدانى کێڵگەکانى نەوت و گازى سروشتى لە هەرێمى کوردستان و فرۆشتنەکەشی پێویستە بدرێتە دەست حکومەتى فیدراڵى”.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند “دەبێت پێداچونەوە بە سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێم بکرێت”.