سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ زێلینسکی کۆدەبێتەوە

ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارە لە کیێڤ لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆببێتەوە.

بەپێی روونکردنەوەیەکی وتەبێژی نووسینگەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای تاوتوێکردنی پرسی شەڕی رووسیا - ئۆکرانیا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، گۆترێس سەردانی کیێڤ دەکات.

گۆترێس لە رێگەی پۆڵۆنیاوە سەردانی کیێڤ دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە.