سکاڵای یاسایی دژی مالیکی تۆماردەکرێت

سکاڵای یاسایی دژی مالیکی تۆماردەکرێت

لە سکاڵاکەدا داواکراوە، نوری مالیکی بەپێی یاسا بەرکارەکانی عێراق بخرێتە زیندان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سکاڵای یاسایی دژی مالیکی تۆماردەکرێت
0

لایک

نەسار روبەیعی، سەرۆکی دەستەی یاسایی رەوتی سەدر لە دادگای کەرخی سێی بەغداد، سکاڵا لە دژی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا تۆمار دەکات و لە ناوەڕۆکی سکاڵاکەشدا دەڵێت، “نووری مالیکی لە تۆمارە دەنگییەکاندا حەشدی شەعبی بە نەتەوەیەکی ترسنۆک ناوهێناوە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـی ئەیلولی 2022، نەسار روبەیعی سەرۆکی دەستەی یاسایی رەوتی سەدر سکاڵاکەی تۆمارکردووە و هۆکارەکەی بۆ ناوەڕۆکی ئەو تۆمارەدەنگییانە گەڕاندووەتەوە کە گوایە هی نوری مالیکین.

روبەیعی لە سکاڵاکەیدا رایگەیاندووە، “نوری مالیکی لە تۆمارە دەنگییەکاندا حەشدی شەعبی بە نەتەوەیەکی ترسنۆک ناوهێناوە، هەروەها باسی کوشتن و هێرش بۆ سەر نەجەف و کوفە کردووە”.

بەپێی سکاڵاکەی روبەیعی، مالیکی گوتوویەتی “من تاکەکەس بوومە موقتەدا سەدرم کردووەتە ئامانج” و “هەروەها هەوڵی پڕچەککردنی خێڵ و عەشیرەکانی لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت داوە”.

سەرۆکی دەستەی یاسایی رەوتی سەدر داوایکردووە نوری مالیکی بەپێی یاسا بەرکارەکانی عێراق، گەشتی دەرەوەی لێ قەدەغە بکرێت و بخرێتە زیندان.

سکاڵای ناوبراو دوای ئەمەدێت کە لە ماوەی رابردوودا چەندین تۆماری دەنگی کە گوایە هی نوری مالیکین، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و کاردانەوەی ناوخۆیی فراوانی لێکەوتەوە. لە هەمان کاتیشدا نوری مالیکی رەتیکردووەتەوە تۆمارە دەنگییەکان هی ئەو بن.