سوید و فینلەندا بە فەرمی داواکارییان بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ پێشکێشکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-05-2022، هەریەک لە باڵیۆزانی سوید و فینلەندا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا داواکاریان بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ پێشکێش کرد.

لە کاتی پێشکێشکردنی داواکەدا یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی ناتۆ وتی، "پێشوازی لە بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە دەکەین و ئاسایشی هاوبەشمان بەهێزتر دەکات".