سوید لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی دەرەوەی سوید رایگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق لە پەیوەندیدان و بەردەوامی دەدەن بە گفتوگۆکان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان.

کارین بۆلین، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی سوید لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی سوید SVT، رایگەیاند کە تۆبیاس بیلستروم، وەزیری دەرەوەی سوید و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە.

بە ئاماژەدان بەوەی کە گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بەردەوامن، بۆلین وتی "پەیوەندیمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق لەسەر ئاستی دەرەوە و ناوخۆ هەبووە، پەیوەندی و گفتوگۆکانمان بەردەوامن. پێویستە بگەڕێینەوە بۆ دۆخی جاران".