سوپای عێراق: هێرشە مووشەکییەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سوپای عێراق: هێرشە مووشەکییەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە

سوپای عێراق: هێرشە مووشەکییەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە

سوپای عێراق، لەبارەی هێرشی مووشەکیی بۆسەر بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین  رایگەیاند، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سوپای عێراق: هێرشە مووشەکییەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە
0

لایک

سوپای عێراق، لەبارەی هێرشی مووشەکیی بۆسەر بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین  رایگەیاند، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، کردەوەی گرووپە تیرۆریستییە تاوانبارەکان بەبێ سزادان و لێپیچینەوەی یاسا تێناپەڕێت.

باس لەوە کراوە “ئەو چەتانە کە نایانەوێت سەقامگیریی لە عێراقدا هەبێت، ئێوارەی ئەمڕۆ، چوار مووشەکیان لە بەرەی ناوچەی خاڵسەوە ئاراستەکرد و لە بۆشایی کراوەدا لە بنکەی ئاسمانیی بەلەد کەوتنەخوارەوە کە ئەو فڕۆکە عێراقیانەی تێدایە کە شەڕی تیرۆریستان دەکەن و حەشارگەکانی تیرۆریستان لەناودەبەن و رۆڵی سەرەکیان هەیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی عێراقدا”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە هەرچەندە هێرشە مووشەکییەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی نەبووە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دەزگا ئەمنییەکان بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە ئەم کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیه‌یان ئەنجام داوه‌.